كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستی پێ كرد، دوای سێ كۆبوونەوەی پێشتر لە بایكۆتكردن، ئەمڕۆ وەزیرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕاونەتەوە كۆبوونەوەكە.
ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە سەعات یەكی نیوەڕۆ دەستی پێ كردووە. دەركەوتووە وەزیرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریی كۆبوونەوەكەیان كردووە.
لە راگەیەنراوی حكوومەتی عێراقیشدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سوودانی ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت و باسی چارەسەری كێشەكان بكرێت.