ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ئێران له میانه‌ی جه‌نگی 12 رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، گه‌رووی هورمزی مینڕێژ كردبوو و ده‌یویست خۆی بۆ داخستنی گه‌رووه‌كه ئاماده بكات.
سه‌رچاوه‌كان به وردی ئاماژه‌یان به‌وه نه‌كردووه رێك له چ رۆژێكدا ئه‌و گه‌رووه مینڕێژ كرابێت، باسیان له‌وه‌ش نه‌كردووه ئایا دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، مینه‌كان هه‌ر له شوێنی خۆیان ماون یان لابراون.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی روون نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا بۆ زانینی ئه‌و زانیارییه گرنگه، پشتی به چی به‌ستووه، ئایا له رێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی ناوخۆی ئێرانه‌وه له‌و كرده‌وه‌یه ئاگادار كراوه‌ته‌وه یان پشتی به مانگی ده‌ستكرد به‌ستووه؟.
له میانه‌ی جه‌نگ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌لایه‌ن ئێران له ئارادا بوو كه گه‌رووی هورمز به یه‌كجاری به‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان دابخات، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك نیگه‌رانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دواوه بوو.
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی ئێران پاڵپشتییان له‌و كاره ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ر جۆره بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه، ده‌بوو به فیلته‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران‌دا تێپه‌ڕ ببێت.
ده‌گوترێ ئێران ئه‌و نیازی نه‌بووه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به كرده‌وه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ته‌نیا ویستوویه‌تی جۆرێك ترس لای ئه‌مه‌ریكا بهێنێته كایه‌وه.
ئه‌وكات نرخی نه‌وت نزیكه‌ی 15% هه‌ڵكشا، به‌ڵام دوات جه‌نگ دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وه و نرخی نه‌وتیش دابه‌زی.