سوپاى ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى ده‌كات، شانه‌یه‌كى ئێرانی‌یان له باشوورى سووریا گرتووه كه هه‌وڵیان داوه كارى تێكده‌رانه بكه‌ن. سوپاى ئیسرائیلیش دووپاتى ده‌كاته‌وه، له ناوخۆى سووریا به‌رده‌وام ده‌بن له رێگریى له هه‌ر لایه‌نێكى تیرۆریست كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووى ته‌مووز، سوپاى ئیسرائیل له
راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى لیواى 274 سوپاى ئیسرائیل، ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تیان ئه‌نجام داوه، بۆ گرتنى شانه‌یه‌كى ئێرانى كه سوپاى ئیسرائیل به "تێكده‌رانه" وه‌سفیان ده‌كات و ده‌شڵێ، "ئۆپراسیۆنه‌كه شه‌وى رابردوو بووه له ناوچه‌ى ئوم لۆقس و عه‌ین به‌سڵى له باشوورى سووریا. ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش به هاوكاریى لێكۆڵه‌ره‌وه مه‌یدانییه‌كانى تیمى 504 ى ئیسرائیلى ئه‌نجام دراوه.
سوپاى ئیسرائیل زانیارى ئه‌وه‌یشى داوه، شانه‌كه چه‌ك و نارنجۆكیان له‌لا بووه.
له كۆتاییدا سوپاى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانى ئیسرائیل له ناو خاكى سووریا له ئۆپراسیۆنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى له هه‌ر گرووپێكى "تیرۆریستى" بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل بكات.