به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه په‌یمانگه‌ى ئیسرائیل بۆ توێژینه‌وه له ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئاماده‌ى كردووه، دواى لێدانى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، میسر و ئوردن مه‌ترسییان له پڕۆژه شاراوه‌كه‌ى ئیسرائیل هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئاشكراى كردووه، په‌یمانگه‌ى توێژینه‌وه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیسرائیل، توێژینه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌میره ئه‌رۆن باڵوێزى پێشووى ئیسرائیل له میسر و ئه‌وفیر وینته‌ر توێژه‌ر له كاروبارى میسر ئاماده‌یان كردووه. ناونیشانى توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه: "دواى جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، ئیسرائیل پلان بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ داده‌نێت".
له به‌شێكى توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "میسر و ئوردن پێشوازییان له ئاگربه‌ستى ئیسرائیل و ئێران كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو وڵاته هه‌ست به هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و زیانه‌ى به‌ر پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران كه‌وتووه كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ستراتیجى بووه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو ئه‌وان له‌وه نیگه‌رانن ده‌زانن ئیسرائیل به‌سه‌ر كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زاڵ ده‌بێت".
محه‌مه‌د عه‌بوود توێژه‌ر له زانكۆى میسر، لێدوانى بۆ ئارتى رووسى داوه و سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو، عه‌بوود پێی وایه ئه‌و توێژینه‌وه له رواڵه‌تدا "دۆستانه‌یه" به حكوومه‌تى نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێ، "له ئاشته‌وایى هه‌رێمایه‌تى ره‌چاوى مه‌ترسى ئه‌و وڵاتانه بكات". به‌ڵام به بڕواى عه‌بوود له ناو دێڕه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه "قسه‌ى ترسناك" هه‌یه، له‌وانه توێژینه‌وه‌كه له‌و گریمانه ده‌ست پێ ده‌كات ته‌رازووى هێز له به‌رژه‌وه‌ندى ئیسرائیل ده‌گۆڕێت دواى تێكشكاندنى هێزى ئێران له ناوچه‌كه، جا میسر و ئوردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیستمه نوێیه‌كه‌ى ناوچه‌كه بژین، نه‌ك به‌ره‌نگارى ببنه‌وه".