ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان ماونه‌ته‌وه و گرنگترینیان پڕۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى، پڕۆژه‌یاساى نه‌وت وگازه، كه ئه‌وه‌یان له 2007وه له په‌رله‌مانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووى ته‌مووز، عه‌بدولكه‌ریم عیبتان ئه‌ندامى
لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، "زیاتر له 100 پڕۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ره‌فه‌كان دانراون، هه‌ندێكیان زۆر گرنگن، له‌وانه دادگاى فیدراڵى، نه‌وت و گاز.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "په‌رله‌مان تووشى ئیفلیجى بووه له ئه‌نجامى ناكۆكى و كێشه سیاسییه‌كان، بۆیه ناتوانێ دانیشتنه‌كانى ئه‌نجام بدات، بۆیه زۆربه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى له‌لاى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانن، بۆ خوله‌كانى داهاتوو دوا ده‌خرێن".
له ساڵى 2007 وه پڕۆژه‌یاساى نه‌وت و گازى عێراق له په‌رله‌مانه و پێنج خوله نه‌توانراوه په‌سند بكرێت.