وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاهەتایە گۆڕا

:: PM:10:36:02/07/2025 ‌

گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە هەڵپەساردنی ئێران بۆ هاریكاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی قبووڵكراو نییە و پێویستە هاریكار بێت، دووپاتی كردەوە كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاهەتایە گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەسەردا هات.

تامی برووس گوتەبێژ بە ناوی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی، بڕیاری ئێران بە هەڵپەساردنی هاریكاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی لەكاتێكدا هەلی بۆ هاتووە بۆ هەڵبژاردنی رێگەی ئاشتی و گەشەسەندن قبووڵنەكراوە، روونی كردەوە، بەر لە دوو هەفتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەسەردا هات و بۆ تاهەتایە، ئەمەریكاش بۆی هەیە لە بەرانبەر ئەو دنیا نوێیەدا بڕیاری جیاواز بدات و سەرۆكیش گەشبینە بەوە.

ئاماژەی كرد، پێویستە ئێران بە تەواوەتی و بێ دواكەوتن هاریكار بێت، هەروەها پێویستە بەپێی پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی پابەندیی تەواوەتی رێككەوتنی گەرەنتیدانە تایبەتەكانی بێت، لەوانە دانی زانیاری پێویست بە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی و وەڵامدانەوەی پرسیارە كۆنەكان پێوەست بە مادە ئەتۆمییە رانەگەندراوەكان لە ئێران، جیا لە رەخساندنی گەیشتنی بێ كۆتی چاودێران بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكان.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل