واشنتن تاوتوێی پێدانی بۆمبهاوێژی بی2 بە ئیسرائیل دەكات

:: PM:11:10:02/07/2025 ‌

لە مانگی رابردوو ئیسرائیل هێرشێكی گەورەی ئاسمانی كردە سەر ئێران، هێشتا شەڕەكە كۆتایی نەهات ئەمەریكا بە بۆمبهاوێژی بی2 هێرشی كردە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی تاران و وەك خۆی دەڵێت وێرانی كردن، وەك بەرپەرچدانەوەیەك بۆ ئێران بەرانبەر بە هەوڵەكانی بۆ دەستهەڵنەگرتن لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، لە ئەمەریكا تاوتوێی پێدانی ئەو جۆرە بۆمبهاوێژە بە ئیسرائیل دەكرێت.

مایك لولەر و جۆش گۆتهایمەر دوو كۆنگرێسمانی ئەمەریكی پڕۆژەیاسایەكیان ئامادە كرووە بە مەبەستی پێدانی هەموو جۆرە چەكێك لەوانەش ئەو بۆمبهاوێژە بە ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئازادی لە بەكارهێنانی هەبێت ئەگەر جارێكی تر ئێران هێڵە سوورەكان ببەزێنێت، كەناڵی 14ی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەكی تەناهی گواستەوە، ئەمەریكا تاوتوێی رێگەدان بە ئیسرائیل دەكات بۆ دەستكەوتنی بۆمهاوێژی تارمایی بی2 كە توانای هەڵگرتنی بۆمبی " GBU-57" حەشارگەبڕی هەیە. 

كەناڵەكە روونی كردەوە، بەپێی پڕۆژەیاسا نوێیە هاوبەشەكەی هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی كە ئەمڕۆ چوارشەم لە كۆنگرێس دەرچووە، ئیسرائیل لە داهاتوودا بۆمبهاوێژی بی2 و بۆمبی " GBU-57"ی حەشارگەبڕی پێ دەدرێت، ئەو هەنگاوەش نوێیە و پێشتر ئەو چەكە بە هیچ وڵاتێك نەدراوە و مەبەستیش لێی مسۆگەركردنی رێگرتنە لە ئێران لە بوون بە خاوەن چەكی ئەتۆمی.

پڕۆژەیاساكە لە لایەن هەردوو كۆنگرێسمانی كۆماری مایك لولەر و كۆنگرێسمانی دیموكرات جۆش گۆتهایمەرەوە پێشكەش كراوە كە دووپاتیان كردەوە ئیسرائیل نزیكترین هاوپەیمانی سەربازیی ئەمەریكایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستە توانای ئەوەی هەبێت سەربەخۆ كار بكات ئەگەر ئێران جارێكی تر هێڵە سوورەكان ببەزێنێت، پڕۆژەكە دووپاتی دەكاتەوە كە نابێت لە هیچ دۆخێكدا رێگە بە ئێران بدریت بۆ بوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل