دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، داواى له جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى یه‌ده‌گى فیدراڵى كرد ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له سیاسه‌تى دارایى شكستى هێناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز،
دۆناڵد تره‌مپ داواى له جیرۆم پاوڵ كرد ده‌ست له كار بكێشێته‌وه. پاوڵ له ماوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى تره‌مپ بوو به سه‌رۆكى بانكى فیدراڵى، دواتر له‌لایه‌ن جۆ بایدن سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا جارێكى تر له پۆسته‌كه‌ى دانرایه‌وه و ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى له ئایارى 2026 كۆتایى دێت.
كه‌چى دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له كار بكێشێته‌وه". بیانووى تره‌مپ له لادانى ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌یه، نه‌یتوانیوه له كاره‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت و نرخى سووى بانكى كه‌م بكاته‌وه بۆ 1% و یان كه‌متر. كه‌چى پاوڵ گوتوویه‌تى، هه‌وڵى داوه ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام به‌هۆى سیاسه‌تى نوێى گومركى تره‌مپه‌وه نه‌یتوانیوه به خێرایى ئه‌نجامى بدات.