میدیاى فڕه‌نسى ئاشكراى كردووه، ئێران تۆمه‌تى سیخوڕیكردن بۆ مۆسادى ئیسرائیل، ئاراسته‌ى جاك بارى و سیسیل كۆله‌ر كردووه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له ئێران گیراون.
ئاژانسى
فڕانس 24 ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێران چه‌ندان تۆمه‌تى ئاراسته‌ى ئه‌و دوو فڕه‌نسییه كردووه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له ئێران گیراون. تۆمه‌ته‌كانیش بریتین له سیخوڕیكردن بۆ مۆساد، پیلانگێڕى له دژى رژێمى ئێران، بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌دكارى له ئێران.
ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى و خوشكى سیسل كۆله‌ر به ئاژانسه فڕه‌نسییه‌كه دراوه.
جاك بارى مامۆستاى بیركارییه و هاوژینه‌كه‌شى سیسیل كۆله‌ر مامۆستاى فڕه‌نسییه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون.
له مانگى رابردوودا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ئاشكراى كرد، ئه‌و بیانییانه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون، له بارودۆخێكى سه‌ختى ژیاندان.