رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، جگه له گرووپه چه‌كدارییه‌كه‌ى ئه‌بوشه‌باب، چه‌ندان هێزى تر له غه‌زه دژى حه‌ماس چه‌كیان هه‌ڵگرتووه. سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلیش به‌ڵێنى ریشه‌كێشكردنى حه‌ماس ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز، رۆژنامه‌ى
یه‌دیعوت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، چه‌ندان گرووپى چه‌كدار له غه‌زه دژ به حه‌ماس چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتى غه‌زه له ده‌ست بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس نه‌مێنێ.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه له‌لایه‌ن كادرانى فه‌تحه‌وه سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كرێت و مووچه له ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى وه‌رده‌گرن".
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، داواى راده‌ستبوونى یاسر ئه‌بوشه‌باب ده‌كات كه سه‌رۆكى هۆزێكى چه‌كداره و له دژى حه‌ماس شه‌ڕ ده‌كات. حه‌ماس ئه‌بوشه‌باب به "ناپاكى و سیخوڕ‌ى" تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌رفه‌تى 10 رۆژى پێ داوه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆى راده‌ستى بزووتنه‌وه‌كه بكات.
هاوكات ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌ڵێنى ریشه‌كێشكردنى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى داوه.