هه‌رچه‌نده مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به‌ڵێنى داوه ئاوى زیاتر بۆ عێراق به‌ربده‌ن، كه‌چى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌نداوى مووسڵ دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێشتا هیچ ئاوێكى زیاده به‌رنه‌دراوه.
ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز شه‌وى رابردوو دووى ته‌مووز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هیچ ئاوێكى زیاده نه‌ڕژراوه‌ته عێراق وه‌ك له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق و توركیا به‌ڵێن دراوه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌نداوى مووسڵ به شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "هێشتا ئه‌و ئاوه‌ى له توركیاوه بۆ به‌نداوى مووسڵ دێت، ئاساییه و له چركه‌یه‌كدا 113 مه‌تر سێجایه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌نداوى مووسڵ دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى بۆ زیادكردنى ئاوى عێراق كراوه، هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده دوو رۆژه ده‌بوو ئاوه‌كه بڕژێته عێراق. سه‌رچاوه‌كه به دوورى نازانێ له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئاوه‌كه به‌ربدرێت.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ردانى توركیاى كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه، دواتر گوتى، "ئه‌ردۆغان به‌ڵێنى داوه ئاوى زیاتر بڕژێته عێراق". محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش دووپاتى له‌سه‌ر هه‌مان به‌ڵێن كرده‌وه.