ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حه‌ده‌س له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت، زیانه‌كانى حزبوڵاى لبنانى له شه‌ڕى ئه‌مدواییه ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، "چوار هه‌زار كه‌س كوژراون و دوو هه‌زار كه‌سیش له حزبه‌كه جیا بوونه‌ته‌وه"، كه‌چى ئه‌مڕۆ ئه‌میندارى گشتیى حزبوڵا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك دانانێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى حه‌ده‌س له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه، زیانه‌كانى حزبوڵاى ئاشكرا كردووه كه چوار هه‌زار كه‌س له سه‌ركرده‌ى سیاسى و سه‌ربازى و ئه‌ندامانى كوژراون، سێ هه‌زار چه‌كداریش بریندارن. ژماره‌ى چه‌كدارانى ئێسته‌ى 60 هه‌زار كه‌سه. دوو هه‌زار كه‌س دواى كوشتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا جیا بوونه‌ته‌وه.
حزبوڵا ناچار بووه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى مه‌شق له بیقاع و باشوورى لبنان دابخات، ئێسته 80%ی باشوورى رووبار‌ى لیتانى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى لبنانه. زۆربه‌ى چه‌كه قورس و مامناوه‌نده‌كانى حزبوڵا یان له‌لایه‌ن سوپاى لبنان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه و یانیش له‌لایه‌ن ئیسرائیل تێكشكێنراون.
ئه‌مڕۆ لێدوانێكى نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتیى حزبوڵاى لبنانى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌ك دانانێین و حزبوڵا حزبى ئیمام مه‌هدییه".