ژان نۆیل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا راى گه‌یاند، بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران، به‌نده به ئازادكردنى ئه‌و فڕه‌نسییانه‌ى له‌لاى ئێرانه‌وه گیراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز، جان نۆیل بارۆ له لێدوانێكى
رۆژنامه‌وانیدا گوتى، "بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه، به‌نده به ئازادكردنى ئه‌و فڕه‌نسییانه‌ى له‌لاى ئێرانه‌وه گیراون".
ئه‌مڕۆ ئاژانسى فرانس پرێس و فرانس 24 بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له جاك بارى و سیسیل كۆله‌ر له‌لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه، تۆمه‌تى سیخوڕیكردنیان بۆ مۆسادى ئیسرائیلى ئاراسته كراوه. جاك بارى مامۆستاى بیركاری و هاوژینه‌كه‌شى سیسیل كۆله‌ر مامۆستاى فڕه‌نسى بوو، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراون.
پێشتر جان ئۆیل بارۆ له لێدوانه‌كانى باسى له‌وه كردووه، ئه‌و فڕه‌نسییانه‌ى له ئێران گیراون له بارودۆخێكى سه‌ختدان.