مونزیر ئیبراهیم حوسێن سه‌رۆكى نوێى دادگاى باڵاى فیدراڵى له عێراق، سوێندى یاسایى خوارد و دووپاتى كرده‌وه، دادگاكه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و خۆى له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك به‌دوور ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى ته‌مووز، مونزیر ئیبراهیم حه‌سه‌ن سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى، له به‌رده‌م عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق سوێندى یاسایى خوارد. سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ سه‌رۆكى نوێى دادگا، دووپاتى كرده‌وه ده‌بێت كار بۆ پاراستنى رێڕه‌وى دیموكراسى بكات و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان گره‌نتی بكات و سه‌ربه‌خۆیى دادوه‌رى بپارێزێت و كار به ده‌ستوور بكات.
سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵیش له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دووپاتى كرده‌وه، پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوور و یاسا و مكوڕ ده‌بێت له‌وه‌ى گره‌نتیى سه‌ربه‌خۆى دادگاكه بكات و له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك به‌دوور بێت.
له ماوه‌ى رابردوودا ناكۆكییه‌ك له‌ناو دادگاى فیدراڵى هه‌بوو، به ده‌ست له‌ركاركێشانه‌وه‌ى جاسم عه‌بوود سه‌رۆكى دادگا كۆتایى هات و له شوێنى ئه‌و مونزیر ئیبراهیم كرایه سه‌رۆكى دادگا.