له شاره‌دێى سهغهرى سه‌ربه پارێزگاى به‌سره، پێكدادان له نێوان هێزێكى عێراقى و خاوه‌ن حه‌وزى ماسى دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه بریندار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سێى تهمووز، له شاره‌دێى سهغهرى "الثغر" باكورى به‌سره، هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستى پێ كردووه بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و حه‌وزه ماسییانهى به پێشێلكاری دروست كراون، بڕێكى زۆر له ئاوى سازگار به‌كار ده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌ر راسپارده‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران بووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كهمئاویى كه له شاره‌كه هه‌یه. كه‌چى خاوه‌ن حهوزهكان رووبه‌ڕووى هێزه ته‌ناهییه‌كان بوونه‌ته‌وه و چه‌ندان كه‌س له هێزه‌كان بریندارن، له‌وانه فه‌رمانده‌ى هێزه‌كه‌یه كه پله‌ى عه‌میدى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن برینى فه‌رمانده‌كه‌یان ساڕ‌ێژ بكه‌ن. شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، 100 ده‌ریاچه‌ى بچووك و حه‌وز له به‌سره هه‌ن كه 25یان به زێده‌ڕۆیى دانراون.