بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شەقامی فڕۆكەخانەی كەركووك فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كەوتووەتە خوارەوە.
لە انیارییەكانی پەیامنێری "وشە" لە كەركووكدا هاتووە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە "درۆن"ـ لە نزیك گەڕەكی بەدر كەوتووەتە خوارەوە لە شەقامی فڕۆكەخانە كە دەكەوێتە باشووری كەركووك.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی رووداوەكە نییە و لایەنە پێوەندارەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ لێكۆڵینەوە.