-ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو رووى دا 20 ساڵه پلانى بۆ دانراوه
-مۆساد بڕێكى زۆر ئامێرى هاككراوى به ئێران فرۆشتووه
-پرۆژه‌ى نهێنى ئێران له ساڵى 2002 دانراوه
-زنجیره‌ى كوشتارى مۆساد له ئێران پلانى كۆهین بووه
- ئیسرائیل چه‌ندان كۆمپانیاى خه‌یاڵى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى ته‌كنه‌لۆجى به ئێران بفرۆشێت
رۆژنامه‌ى جیرۆزالیم پۆستى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، بنه‌ماى راسته‌قینه‌ى "ئۆپۆاسیۆنی جۆریى" كه مۆساد به‌م دواییانه له ئێران و لبنان جێبه‌جێ كردووه، بۆ یوسى كۆهین ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه له 2002 ده‌ستى پێ كراوه و به ناوى "پرۆژه‌ى نهێنى ئێران" ناسراوه.
هه‌رچه‌نده ناوى داڤید برنیا به‌ڕێوه‌به‌رى ئێسته‌ى ده‌زگاى مۆساد، به‌و زنجیره ئۆپراسیۆنه لكاوه، كه دیارترینیان ته‌قینه‌وه‌ى ئامێره‌كانى په‌یجه‌ر بوو له ریزه‌كانى حزبوڵا، زنجیره‌یه‌ك كوشتار بوو له‌ناو دڵى ئێران له‌نێوان 13 تا 24ى حوزه‌یرانى رابردوو، به‌ڵام بنه‌ما راسته‌قینه‌كه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه به‌ر له 20 ساڵ له لایه‌ن پیاوى سێبه‌رى ئیسرائیل یوسى كۆهین دانراوه.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت، دووپاتى كردووه‌ته‌وه كۆهین، كه دواتر له نێوان 2016 و 2021 بووه به‌ڕێوه‌به‌رى مۆساد، له 2002 وه له‌سه‌رده‌مى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مائیر داگان له مۆساد، راسپێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى "پرۆژه‌ى نهێنى ئێران" به‌ڕێوه ببات. ئه‌مه‌یش ده‌ستپێك بووه بۆ قۆناغێكى نۆى ئۆپراسیۆنى نائاسایى تێكده‌رانه و سیخوڕیى له ئێران و لبنان.
تێكدانێكى تهكنینكى له بازنه‌یه‌كى فراوان
له ساڵى 2002 وه مۆساد ده‌ستى به ئۆپراسیۆنى (تێكدان) كردووه بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ته‌كنیكانه‌ى به ئێران و حزبوڵا ده‌فرۆشران. له‌وانه هه‌ندێك ئامێر بوون دهستكاریى كرابوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركى سیخوڕ‌ى یان تێكده‌رانه‌یان هه‌بێت. به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه هه‌ر پارچه‌یه‌ك ره‌وانه ده‌كران"زێدهیهكى" له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌مه خاڵى ده‌ستپێك بوو بۆ هه‌ڵمه‌تێكى تێكده‌رانه‌ى پلاندار كه ماوه‌ى 20 ساڵ به‌رده‌وام بوو.
به‌ڵام هه‌نگاوى گه‌وره، له ماوه‌ى جه‌نگى دووه‌مى حزبوڵا بوو له 2006. ئه‌و كات یه‌كه‌م ئۆپراسیۆنى فراوان ده‌ستى پێ كرد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌مكى، "تێكدانى ته‌كنه‌لۆجى فراوان"، له گۆڕه‌پانى راسته‌قینه‌ى شه‌ڕ، هێرش كرایه سه‌ر حزبوڵا به‌و ئامێرانه‌ى كه ئه‌ركى سیخوڕییان پێدرا بوو یانیش شیاوى ته‌قینه‌وه بوون.
سێ جۆر ئامێرى ته‌قینه‌وه
كۆهین سێ جۆر له ئامێرى دهسكاریكراوى هه‌بوو:
-ئه‌و ئامێرانه‌ى زانیارى هه‌ستیار ده‌نێرن، وه‌ك شوێنى جوگرافى سه‌ركرده‌كانى دوژمن
-ئه‌و ئامێرانه‌ى گوێ له پێوه‌ندییه‌كان ده‌گرن، وه‌ك ئامێرى بێته‌ل
- ئامێرێك له كاتى به‌كارهێنان ده‌ته‌قێته‌وه، وه‌ك په‌یجه‌ر
هه‌رچه‌نده له رووى راگه‌یاندنه‌وه (ته‌قینه‌وه‌ى په‌یجه‌ره‌كان) دیارترین ئۆپراسیۆن بوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى مۆساد، ئامێره‌كانى بێته‌ل ئه‌وانه‌ى ئامرازى سیخوڕیان بۆ زیادكرا بوو، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رترین بوو.
هاككردنى ئێران
له‌ماوه‌ى كۆهین، به دیاریكراوى له‌نێوان 2003 و 2004 مۆساد بڕێكى زۆر له كه‌لوپه‌لى هاككراوى به ئێران فرۆشتووه، ئه‌مه‌یش له رێگه‌ى كۆمپانیاى خه‌یاڵى و نێوه‌ندگیرى خه‌یاڵى، ئه‌مه واى له ئیسرائیل كرد شڵه‌ژانێكى زۆر له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان له نموونه‌ى نه‌ته‌نز دروست بكات. پلانه‌كه پێویستى به تێگه‌یشتنێكى ورد هه‌بوو له زنجیره‌ى هاورده‌كردنى ئێران: چۆن ئێران كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كڕێت؟ كێ كڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن؟ چۆن پاره له ئۆپراسیۆنه‌كه خه‌رج ده‌كرێت؟ ئه‌مه‌ش پێویستى به فراوانكردنى تواناى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌واڵگرى هه‌یه و تا به‌ره‌و قوڵایى ژێرخانى ئێران ببرێت.
كوشتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه
له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆهین، مۆساد توانى ئۆپراسیۆنه به‌ناوبانگه‌كه ئه‌نجام بدات و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌رشیفى ئه‌تۆمى ئێران بگرێت، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه بیانییه‌كان، مۆساد توانى موحسین فه‌خرى زاده بكوژێت كه سه‌رۆكى پرۆگرامى ئه‌تۆمى بوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا مۆساد رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو له پێدانى زانیارى به واشنتن بۆ كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران.
ره‌هه‌ندى ستراتیجى
پلانى ستراتیجى ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه بوو جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت خۆپاراستن بێت. واته ته‌لئه‌بیب سه‌ره‌تا له ئێران ده‌دات به‌ر له‌وه‌ى ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى. له‌و روانگه‌یه‌وه پلان بۆ ئۆپراسیۆنه سه‌ره‌تاییه‌كان دانرا، وه‌ك زنجیره‌یه‌ك كوشتار و هێرشى ئه‌لیكترۆنى و هێرشه ته‌كنیكیه‌كان له ئێران ولبنان.
حزبوڵایش خرایه ئه‌و پلانه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى باڵى ئێرانه. له‌به‌ر ئه‌وه پلانێكى گشتى دانرا بۆ لێدانى ژێرخانى سه‌ربازى حز، به شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو، ئه‌ویش به‌كارهێنانى ئه‌و ئامێرانه بوو كه ده‌ستكارى تواناى سیخوڕ‌ى و ته‌قینه‌وه‌یان كرابوو، "په‌یجه‌ر" و "بێته‌ڵ" كه دواتر به ریزه‌كانى حزبوڵا له باشوورى لبنان ته‌قییه‌وه.
ئه‌وه‌ى شاره‌وه‌یه گه‌وره‌تره
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى ئاشكرا كراون وه‌ك ئۆپراسیۆنى په‌یجه‌ر له سێپته‌مبه‌رى 2024 و هێرشه‌كانى حوزه‌یرانى 2025، ره‌نگدانه‌وه‌ى پێشكه‌وتنێكى بێ ئه‌ندازه‌ى مۆساده، كه‌چى به‌رپرسان له ته‌لئه‌بیب دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتووه، "ته‌نیا به‌شێكى دیارى شاخێكى سه‌هۆڵه" ده‌زگاكه دووپاتى ده‌كاته‌وه به‌رده‌وامه له پێشخستنى ئامێره نوێیه‌كانى هاككردن، له‌گه‌ڵ سه‌رنجى تایبه‌ت بۆ دانانى سیخوڕ‌ى لۆكاڵى له ئێران و لبنان.