لیوا عه‌بدولره‌حیم مووسه‌وى سوپاسالارى ئێران له لێدوانێكى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره دوژمن هێرش بكاته‌وه سه‌رمان، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ نه‌ته‌نیاهۆ رزگار بكات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارى تهمووز، ئاژانسى
ته‌سنیمى ئێرانى لێدوانێكى لیوا عه‌بدولره‌حیم مووسه‌وى سوپاسالارى ئێرانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، "ئه‌و جه‌نگه‌ى به‌سه‌رمان سه‌پێنرا، لە پانزه ساڵى رابردوو پلانى بۆ دانرا بوو، بەڵام مه‌سه‌له‌ى ئه‌تۆم كرایه بیانوو".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هاریكارى نێوان گه‌له‌كه‌مان وایكرد ئه‌مه‌ریكا هاوكارى نه‌ته‌نیاهۆ بكات، دواتر داواى ئاگربه‌ستیان كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه رزگارى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره دوژمن هێرش بكات ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ نه‌ته‌نیاهۆ رزگار بكات".
له 13ى حوزه‌یرانى رابردوو ئیسرائیل له‌ناكاو هێرشى كرده سه‌ر ئێران و ده‌یان سه‌ركرده‌ى باڵاى ئێرانى كوشت. به‌مه‌یش شه‌ڕ له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌ڵگیرسا تا 24ى حوزه‌یران به‌رده‌وام بوو. ئه‌و كات له‌سه‌ر داواى ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌ست راگه‌ینرا.