دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئێران چاودێریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش له دیداری داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، تاوتوێی ئه‌و پرسه ده‌كات.
ئه‌و له ناو فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی وێڕای پێداگریكردن له كۆتاهێنان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ هه‌میشه، هۆشداریی دا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئێران له شوێنێكی تر ده‌ست به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بكاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ئاماژه‌ی به‌و هێرشه ئاسمانییه كرد كه له 22ی مانگی حوزه‌یران به فڕۆكه‌ی B2 ئه‌نجام درا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك پێی بزانێت، له ئاسمانی ئێران ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كرد و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، ئه‌و پێی وایه وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان به ته‌واوی له‌ناو براون، بۆیه‌ش سوپاسی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌دی هێنا.
دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدا باس له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان له داهاتوودا ده‌كات، بڕیاره رۆژی دووشه‌م له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆدا كۆ ببێته‌وه و تاوتوێی پرسی غه‌زه و ئێران بكات.
دوێنێ كارمه‌ندانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ئێرانیان جێهێشت و ئه‌و رووداوه‌یش به قۆناغێكی نوێی مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران لێك ده‌درێته‌وه و له‌وانه‌یه ئێران به توندی سزا بدرێت.