نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنانی. سەرچاوە: IRNA
سكرتێری گشتیی حزبوڵا نه‌عیم قاسم، ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌یان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شی ته‌مووز، ئاژانسی فه‌رمیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، په‌یامێكی نه‌عیم قاسم بڵاو بووه‌وه كه تێیدا ڕای گه‌یاندبوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل زیان به شكۆی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، حزبوڵا هه‌رگیز هه‌نگاوی له‌م جۆره نانێت تا ته‌لئه‌بیب ده‌ست له "داگیركاری"ی خاكی لبنان هه‌ڵنه‌گرێت.
نه‌عیم گوتبووی، "ئێمه به پارێزگاریكردن له لبنان به‌ره‌نگاری دوژمن ده‌بینه‌وه و به‌ره‌نگارییه‌كه‌مان به‌رده‌وامی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش ڕووبه‌ڕوومان بوه‌ستێته‌وه."
حزبوڵای لبنانی له‌دوای هێرشی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023 بۆ سه‌ر ئیسرائیل چووه پاڵ حه‌ماسه‌وه، ته‌لئه‌بیب وه‌ك به‌شێك له شه‌ڕه‌كه ناساندنی و ده‌ستی كرد به بۆردمانكردنی پێگه هاژه‌ك (مووشه‌ك)ییه‌كان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه. له مانگی ئه‌یلوولی پار، ئیسرائیل حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆكی له مێژینه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی كوشت.
دواتر له مانگی تشرینی دووه‌م، حزبوڵا و ئیسرائیل ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند، بڕیار وابوو حزبوڵا چه‌ك دابنێت و ئیسرائیل له لبنان بكشێته‌وه، به‌ڵام هیچ كامیان پابه‌ند به ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون.
له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌كه، نه‌عیم قاسم ئه‌مڕۆ گوتی، "كه‌س ناتوانێت پێمان بڵێت چه‌ك دابنێن یان وتاره‌كه‌مان هێور بكه‌ینه‌وه تا هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمن به‌رده‌وام بێت."
هه‌روه‌ها قاسم دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێت ئیسرائیل بكشێته‌وه و هێرشه‌كانی ڕابگرێت و هاوكات ده‌ست به ئاڵوگۆڕی دیله‌كان بكات، له به‌رانبه‌ردا حزبوڵا ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ.