ئه‌نساڕوسوننه كه یه‌كه‌یه‌كی جیهادیی ئیسلامین و له سووریا چالاكیی توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كیی خه‌ڵكی سڤیل له شاری ته‌ڕتووس ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هاوار نیوزی سه‌ربه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شی ته‌ممووز، وێنه‌ی په‌یامێكی نووسراوی گرووپی ئه‌نساڕوسوننه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌م به‌یانییه، له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك كه‌نیسه و فرۆشگه و گه‌ڕه‌كێكی شاری ته‌ڕتووس فڕێ درابوو.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "كێ مسوڵمانی ڕاسته‌قینه‌یه، با به شمشێری ئومه‌وییه‌كانه‌وه ڕاپه‌ڕێت و سه‌ری خه‌ڵكی گومڕا و خاچپه‌رستان بپه‌ڕێنێت."
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه كه "نه گه‌وره‌یان لێ بهێڵنه‌وه نه بچووك، نه منداڵ و نه كۆرپه، تا شام بۆ خاوه‌ن ئومه‌وییه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه."
گرووپه تیرۆرستییه‌كه له مانگی ڕابردوودا كه‌نیسه‌یه‌كی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ته‌قاندبووه‌وه كه تێیدا زیاتر له 25 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌وكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ڕای گه‌یاند كه گرووپه‌كه سه‌ربه داعشن، به‌مه‌ش ڕه‌تی كرده‌وه كه گرووپه‌كه به‌شێك بن له‌و هاوپه‌یمانییه چه‌كدارییه توندڕه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، به‌شار ئه‌سه‌دیان له ده‌سه‌ڵات لادا و خۆیان حوكمڕانییان گرته ده‌ست.
هاوكات گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه دیمه‌شق، به كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كیی هه‌زار و 500 هاووڵاتیی عه‌له‌ویی له ته‌ڕتووس و ناوچه كه‌ناراوه‌كانی سووریا تۆمه‌تبارن.
شایانی باسه شه‌رع و هاوپه‌یمانییه‌ك له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دیان كۆتایی پێ هێنا، دواتر شه‌رع بووه سه‌رۆك و ده‌ستووری وڵاتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و پله‌ی سه‌ربازیی به‌خشییه فه‌رمانده هاوپه‌یمانه‌كانی و گوتی، دواتر هێزه چه‌كداره‌كان له ژێر چه‌تری سوپایه‌كی یه‌كگرتوو ڕێك ده‌خرێنه‌وه.
تا ئێسته شه‌رع هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ نه‌هێشتنی بیری توندڕه‌وی و له‌خۆگرتنی كورد و پێكهاته‌كانی تری سووریا نه‌ناوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كه‌مینه‌كان له نیازی دیمه‌شق به‌گومان بن و به‌شداریی حكوومه‌تی نوێی سووریا نه‌كه‌ن. یه‌كێتیی ئه‌وروپاش سه‌ره‌ڕای سووككردنی ئابڵۆقه‌كان، چه‌ندان جار هۆشداریی به شه‌رع داوه كه ده‌بێت حكوومه‌ته‌كه‌ی گشتگیر بێت و هه‌روه‌ها ماف و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.