ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ده‌ستى به ئۆپراسیۆنێك كرد دژ پێگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى حووسى له یه‌مه‌ن، ئۆپراسیۆنه‌كه‌یش ناو نراوه "ئاڵاى ره‌ش". وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "یاساكانى یه‌مه‌ن هه‌مان یاساى تارانن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى ته‌مووز،
ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشى بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجام دا، یسرائیل كاتیش وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل ده‌ڵێ، "له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئاڵاى ره‌ش، سوپاى ئیسرائیل ئێسته به توندى هێرش ده‌كات له‌سه‌ر چه‌ند ئامانجێكى رژێمى تیرۆریستى حووسى، له‌وانه له حوده‌یده و سلێف و ره‌ئس عیسا و وێستگه‌ى ره‌ئیس قه‌تیب و كه‌شتى گالاكسى لیده‌ر كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حووسییه‌كان رفاندوویانه، ئێسته‌یش له چالاكییه‌كه چه‌كدارییه‌كان له ده‌ریاى سووریا به‌كارى ده‌هێنن".
كاتس ده‌شڵێ، "یاساى یه‌مه‌ن هه‌مان یاساى تارانه".
حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن كه سه‌ربه ئێرانن، له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا چه‌ندان هێرشى مووشه‌كیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام داوه، جگه له ئیسرائیل ئه‌مه‌ریكایش له ئادارى رابردوو به خه‌ستى بۆردمانى حووسییه‌كانى كرد.