ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوێنێ هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵى مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره وه‌زیرى به‌رگریى سووریا، كوڕ و براكه‌ى بریندارن، ئه‌مه چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌و هێرشه دێ كه كرایه سه‌ر به‌رپرسى هه‌واڵگریى سووریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى
I24 ى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، له شارۆچكه‌ى حه‌لفایا له ده‌شتاییه‌كانى حه‌ماى سوورى دوێنێ، چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو به نارنجۆك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵى مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره وه‌زیرى به‌رگریى سووریا، له هێرشه‌كه برا و كوڕه‌كه‌ى بریندارن.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ باسى له‌وه كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه، ناكۆكییه‌كى زۆر له نێوان میلیشیاكانى ئیدلب هه‌یه كه له‌گه‌ڵ شه‌رع هاتوونه‌ته دیمه‌شق و ده‌سه‌ڵاتیان له وه‌زاره‌تى به‌گری وه‌رنه‌گرتووه.
ماوه‌یه‌كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر به‌رپرسانى سوورى، هه‌مان ماڵپه‌ڕى
ئیسرائیل رۆژى 30ى مانگى رابردوو ئاشكراى كرد، له ناوچه‌ى مه‌زه له ناوه‌ڕاستى دیمه‌شق، هێرش كراوه‌ته سه‌ر حوسێن سه‌لامه به‌رپرسى هه‌واڵگریى سووریا و به سه‌ختى برینداره. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ته‌نیا ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تا ئێسته‌یش ده‌سه‌ڵاتى سووریا به درۆى نه‌خستووه‌ته‌وه.
به‌ڵام له مانگى رابردوو هه‌واڵى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، به هاوكاریى توركیا ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا له هه‌وڵێكى كوشتن رزگارى بووه، سه‌رۆكایه‌تیى سووریا له‌و هه‌واڵه هاته ده‌نگ و ره‌تى كرده‌وه رووداوێكى له‌و جۆره رووى دابێت.