دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتان دەسەپێنێت، 9ی نیسانی 2025. سەرچاوە: AFP
ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ته‌ممووز، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس سۆشیال، پۆستێكی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باجی گومركیی زیاده به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه كرد كه ئه‌ندام یان هاوئاوازی برێكسن.
برێكس كۆمه‌ڵه‌یه‌كه كه له‌لایه‌ن ڕووسیا و چین و ئه‌فریقای باشوور و به‌رازیل و هیندستان له ساڵی 2009 دامه‌زراوه، مه‌به‌ست لێی دابینكردنی جێگره‌وه‌یه‌كه بۆ كۆمه‌ڵه ڕۆژئاواییه‌كانی وه‌ك G7 له بواری ئابووری و بازرگانی، هاوكات ئه‌ندامانی ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌ی سیستمی نێوده‌ڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكاریی بكه‌ن، به گوته‌ی خۆیان، بیخه‌نه خزمه‌ت وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو و بێبه‌شه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه تره‌مپ له تروس سۆشیال نووسیبووی، "هه‌ر وڵاتێك بچێته ژێر ڕكێفی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی برێكس ده‌یگرێته‌به‌ر و دژی ئه‌مه‌ریكان، ئه‌وا 10% باجی گومرگیی زیاتری به‌سه‌ر ده‌سه‌پێت."
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵه‌ی برێكس دوێنێ یه‌كشه‌م له به‌رازیل كۆ بووه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌كی 126 خاڵییان ده‌ركرد، كه تێیدا باس له سه‌پاندنی تاكلایه‌نه‌ی پێناسی گومرگی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران و چه‌ندان بابه‌تی تر كرابوو.
ڕۆژی چوارشه‌م 90 ڕۆژه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ به‌خشینی هه‌ندێك وڵات له پێناسی گومرگی و هاوكات قورسكردنی باری هه‌ندێك وڵاتی تر كۆتایی دێت. تره‌مپ له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ته‌واوی وڵاتانی دنیای خسته به‌ر پێناسی گومرگیی ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام گوتی كه له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ 90 وڵات ده‌كات بۆ سووككردنی پێناسه‌كه.