ّوێنەی تاوانبار ئێرێن پاتەرسن. سەرچاوە: SBS News
دادگای باڵای ویلایه‌تی ڤیكتۆریا له ئوستراڵیا دوای دوو ساڵ له لێكۆڵینه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، بڕیاری زیندانی تاهه‌تایی بۆ ژنێك
ده‌ركرد به تاوانی كوشتنی خه‌سوو و خه‌زوور و پووری مێرده كۆنه‌كه‌ی.
ئێرێن پاته‌رسنی ته‌مه‌ن 50 ساڵ دایكی دوو منداڵه و هاوسه‌ری پێشووی ناوی سیمۆن پاته‌رسنه، له ته‌مووزی 2023 و ساڵێك زیاتر دوای جیابوونه‌وه، به ستیكی گۆشت و كوارگ مێرده كۆنه‌كه‌ی و ماڵه خه‌زوورانی بانگهێشتی فراڤین (نانی نیوه‌ڕۆ) ده‌كات. سیمۆن ناچێت، به‌ڵام دایك و باوك و پوور و مامی ده‌ڕۆن. دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خوانه‌كه، گشتیان ژه‌هراوی ده‌بن، مامی سیمۆن نه‌بێت، هه‌موویان ده‌مرن.
گومانه‌كان له‌سه‌ر ئێرین چڕ ده‌بنه‌وه، دواتر ده‌رده‌كه‌وێت ئێرێن له ئینته‌رنێت به‌دوای كارگه ژه‌هراوییه‌كان گه‌ڕاوه و به مه‌به‌ستی كوشتن بۆ چێشتلێنان به‌كاری هێناوه.
ده‌ركه‌وتووه ئێرێن و سایمۆن دوای جیابوونه‌وه، كێشه‌یان له‌سه‌ر خه‌رجیی منداڵه‌كان بۆ په‌یدا بووه و دایكه‌كه زیاتر ئه‌ركی منداڵه‌كانی كێشاوه، هاوكات ئێرێن داوای له ماڵه خه‌زوورانی كردووه كه قسه‌یه‌كی خێر له بابه‌ته‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه.
بۆیه ئێرێن له فه‌یسبووك نامه‌ی بۆ هاوڕێكانی ناردووه و بێزاریی خۆی له‌م حاڵه‌ته ده‌ربڕیوه. پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر نامه‌كاندا گرتووه، به‌ڵام دادگا وه‌ك هانده‌ری تاوان به‌ڵگه‌كانی به‌كار نه‌هێنا و ڕای گه‌یاند، تاوانه‌كه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار ساغ بووه‌ته‌وه و له‌م ڕووه‌وه چ هانده‌رێكی هه‌بێت گرنگ نییه.
سه‌رئه‌نجام ئێرێن درۆیه‌ك هه‌ڵده‌به‌ستێت كه گوایه تووشی شێرپه‌نجه بووه و نازانێت چۆن به منداڵه‌كانی بڵێت، بۆیه داوا له مێرده كۆنه‌كه‌ی و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كات یارمه‌تی بده‌ن. دواتر گۆشت و كوارگی ژه‌هراوییان له به‌رده‌م داده‌نێت و سێ له میوانه‌كان ده‌مرن و یه‌كێكیان ڕزگای ده‌بێت.