سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق "وه‌زیران و كۆمار و په‌رله‌مان" كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى خۆرعهبدوڵا، له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه به سێ بڕیار گه‌یشتوون، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار تانه‌كانى خۆیان له دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر دۆسیه‌كه بكێشنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى تهمووز، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار و مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆك په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى خۆر عه‌بدوڵا و چه‌ند بابه‌تێكى تر.
نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق،
راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به سێ بڕیار گه‌یشتوون، یه‌كه‌میان په‌رله‌مانى عێراق جارێكى تر تاوتوێى رێككه‌وتنى خۆر عه‌بدوڵا بكات، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار تانه‌كانیان بكێشنه‌وه، سێیهمهیش عێراق پابه‌ندى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
عێراق له ساڵى 2013 رێككه‌وتنێكى له‌سه‌ر به‌نده‌رى خۆر عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ كوێت كردووه، به‌ڵام دواتر دادگاى فیدراڵى له 2023 بڕیارى ناده‌ستوورى بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه دا، كه‌چى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار تانه‌یان له بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى داوه.