وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و وێڕای هۆشداریدان له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێرانی بیر نه‌چووه له ناوخۆی به‌ریتانیا ئه‌نجامی داون.
هامیش فالكونه‌ر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ی چالاكییه تێكده‌ره‌كانی ئێران له وڵاته‌كه‌ی رای گه‌یاند، هیچ كام له‌م كرده‌وانه بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه.
ئه‌و باسی له پرسی ئه‌تۆمیی ئێرانیش كردووه و گوتوویه‌تی، به‌ریتانیا هه‌رگیز رێگه نادات ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌ر ئێسته له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، خه‌ریكی تاوتوێكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن بۆ سه‌ر ئێران.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، رێكاری ناسراو به ''په‌لاپیتكه'' كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئاماژه‌ی پێ كراوه، ده‌توانێت رێكارێكی زۆر توند بێت له دژی ئێران.
مه‌به‌ستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌و سزایانه‌یه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك ئاماژه‌یان پێ كراوه، له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیی ئێران له رێنوێنییه‌كانی ئاژانس. رێككه‌وتنه‌كه ساڵی 2015 واژوو كرا، 2018 ئه‌مه‌ریكا لێی هاته ده‌ره‌وه و تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ كاری پێ ده‌كرێت.