كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەكۆتا هات، تێیدا تاوتوێی كێشەی مووچەی فەرانبەرانی كوردستان كرا.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە لە بەغدان، گفتوگۆ بكەن.
ڕوونیشی كردەوە، گفتوگۆی توند لەناو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەبووە لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران.
هەروەها سەرچاوەكە باسی لەوە كرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 72 سەعاتی خستووەتە بەردەم ئەو لیژنەی کە پێکیهێناوە تا ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.
"وشە" لە بەدواداچوونی بەردەوامە تا زانیاریی راست و دروست بگوازێتەوە.