بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، بۆ دووه‌م جار له كۆشكی سپی كۆ بوونه‌وه و تاوتوێی دۆخی غه‌زه‌یان كرد.
دیداری دووه‌می ئه‌م دوو سه‌رۆكه یه‌ك سه‌عاتی خایاندووه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بێ ئه‌وه‌ی قسه بۆ رۆژنامه‌نووسان بكات یان پرسیاره‌كانیان وه‌ڵام بداته‌وه، كۆشكی سپیی جێهێشتووه.
باراك راوید په‌یامنێری ئه‌كسیۆس به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌م دیداره كه جێی دی وه‌نس جێگری تره‌مپیش ئاماده‌ی بووه، باسی له‌وه كردووه ئه‌وان نه‌ك سه‌عاتێك، به‌ڵكو سه‌عات و نیوێك دانیشتوون.
هاوكات ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، دیداری دووه‌می تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ دوای ئه‌وه كراوه قه‌ته‌ر كه رۆڵی ناوبژیوان ده‌گێڕێت له پرسی غه‌زه گوتبووی دانوستانه‌كان كاتێكی درێژیان ده‌وێت.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه دۆناڵد تره‌مپ به میدیاكانی گوتبوو، ''ئه‌مه كاره‌ساتباره، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌یه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، منیش ده‌مه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌م و پێم وایه لایه‌نی به‌رانبه‌ریش هه‌مان ئه‌و شته‌ی ده‌وێت.''
پێویسته بگوترێ پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه به‌هێز بوو له میانه‌ی سه‌ردانی نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و كۆتاهاتنی جه‌نگ رابگه‌یه‌نرێت و وا دیاره دانوستانه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجامیان نه‌بووه.
ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتبووی، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له چوار به‌ربه‌سته‌وه بۆ یه‌ك به‌ربه‌ست كه‌می كردووه و ته‌نانه‌ت ئومێدی ده‌ربڕیوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێككه‌وتن بكرێت.