له به‌ره‌به‌ری چواره‌م ساڵوه‌گه‌ڕی هاتنه‌ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای حوكمی گرتنی هیبه‌توڵا ئاخوندزاده رێبه‌ری تاڵیبان و عه‌بدولحه‌كیم حه‌قانی سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی حه‌وتی به‌رنامه و پێڕه‌وی رۆم كه تایبه‌ته به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی رێكخراوی پشتئه‌ستوور به سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی، ئه‌و حوكمه‌ی ده‌ركردووه.
هاوكات ئاماژه‌ی داوه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه هه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و دوو تاوانباره، له 15ی ئابی 2021ه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، كۆمه‌ڵێك بڕیاریان له دژی مافی ژنان، كچان و پێكهاته‌كانی تری كۆمه‌ڵگه ده‌ركردووه. ئه‌وان به‌و فه‌رمانه‌یان ژنانیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بێبه‌ش كردووه، رێگه‌ی خوێندنیان پێ ناده‌ن و ته‌نانه‌ت ناهێڵن له شوێنه گشتییه‌كان ده‌ربكه‌ون و به رێكاری جیاواز ده‌یانچه‌وسێننه‌وه.
تاڵیبان جگه له‌وه‌ی كه دوژمنایه‌تیی ژنان ده‌كات و ده‌یانكاته ئامانج، له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌رگریی له مافی ژنان ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌كاته‌وه.
كه‌ریم خان سه‌رۆكی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گوتبووی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ژنان و كچای ئه‌فغانستان ده‌درێ، بۆ ده‌ركردنی حوكمێك دژی رێبه‌رانی تاڵیبان، داخوازیی پێشكه‌ش كردووه.