سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌كیی فڕه‌نسا رای گه‌یاند، ته‌نیا به‌شێك له یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو چووه و ئه‌وه‌ی تری ماوه‌ته‌وه كه‌س نازانێت له كوێیه.
نیكۆلا لێرنێ سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی LSA گوتی، هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ته‌نیا چه‌ند مانگێك دواخراوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی فڕه‌نسا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو كه ئێران 450 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هه‌بوو، له‌و بڕه ته‌نیا كه‌مێكی له‌ناو چووه و ئه‌وه‌ی تری هێشتا له ژێرده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ماوه‌ته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له ئێران هیچ چالاكییه‌كی نییه، ناتوانن بزانن ئه‌و ماده‌یه له كوێیه و چیی به‌سه‌ر هاتووه.
له دوای ئه‌وه‌ی له 22 ی مانگی حوزه‌یران ئه‌مه‌ریكا له رێی فڕۆكه‌ی B2 ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆی كرده ئامانج، به‌رپرسانی ئێران بڵاویان كرده‌وه یۆرانیۆمی پیتێنراویان بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ گوتی، هیچی نه‌گوازراوه‌ته‌وه و هه‌موویان له‌ناو بردووه.
وڵاتانی ئه‌وروپا پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له ئێران كردووه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشووی دووباره به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێننه‌وه ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاژانس درێژه پێ نه‌دات، به‌ڵام ئێران به یاسا هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵپه‌ساردووه.