به‌رپرسی كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانیی تایبه‌ت به ئاسایشی بازرگانیی ده‌ریا، ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه كه‌شتیی بارهه‌ڵگری ''مه‌جیك سیز'' كه به ئاڵای لیبریا له گه‌شتدا بوو، له ده‌ریای سوور نوقمی ئاو بووه.
ئه‌و رووداوه رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه میلیشیا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، گوتبوویان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كه و سوودیان له مووشه‌ك و به‌له‌می بۆمبڕێژكراو وه‌رگرتووه.
هه‌ر ئه‌وكات وه‌زیری ژینگه‌ی یه‌مه‌ن له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ''عه‌ره‌بیه'' رای گه‌یاند، كه‌شتییه‌كه 35 هه‌زار تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمی پێ بووه كه تێكه‌ڵبوونی به ده‌ریا زۆر مه‌ترسیداره و ده‌توانێت ئێكۆسیستمی ده‌ریای و ژینگه‌ی گیانله‌به‌رانی ده‌ریا بشێوێنێت.
وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی داوه له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، خه‌ریكی به‌دواداچوونی رووداوه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌رهاویشته‌كانی تێكه‌ڵبوونی ئه‌و ماده مه‌ترسیداره له‌گه‌ڵ ئاو وچۆنیه‌تیی پاراستنی ژینگه بكۆڵنه‌وه.
هاوكات هانز كاكداك جێگری وه‌زیری كاروباری كرێكارانی په‌ناخواز له فیلیپین رای گه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه‌ی كراوه‌ته ئامانج 22 كرێكاری هه‌بووه كه 21 كه‌سیان فیلیپینین.