له‌وه‌ته‌ی جه‌نگ ته‌واو بووه، دۆخێكی خراپی ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه و میدیا و رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته تووشی قه‌یرانی دارایی بوون، ده‌زگاكان به لێشاو رۆژنامه‌نووسان له كاره‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی ''هه‌م مێیهه‌ن'' كه له تاران چاپ ده‌بێت، له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه كه 150 رۆژنامه‌نووس له‌وه‌ته‌ی 24ی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه، له جه‌نگ دوور خراونه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌كانی ''راهێ په‌رداخت''، ''خه‌به‌ر ئۆنلاین''، ''ئێقتێسادنیوز''، ''دنیای ئێقتێساد''، ''ئێقتێساد ئۆنلاین''، ته‌له‌ڤزیۆنی ''ئێكۆئیران''، له دوای جه‌نگه‌وه ده‌ستیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسه‌كانیان كردووه و وه‌ك رێكارێك بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی قه‌یرانی دارایی، كه‌مێك له مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان داوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و میدیا و رۆژنامانه‌ی تووشی قه‌یران بوون، زۆر زیاترن و ئاماری جیاواز له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ته‌نگژه‌ی دارایی له كاتێكدا به‌رۆكی كه‌رتی میدیایی ئێرانی گرتووه، كه میدیا له‌م وڵاته ئازاد نییه و سه‌رچاوه‌ی دارایی میدیاكان حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت و سوپا و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه.