سوپای ئیسرئیل بڵاوی كرده‌وه، له ئۆپراسیۆنێكی وشكانیدا له چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازی باشووری لبنان، ژماره‌یه‌كی زۆر له دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ست به حزبوڵامان له‌ناو بردووه.
ئاویخا ئه‌رده‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ئۆپراسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك زانیاریی وردی هه‌واڵگری و دۆزینه‌وه‌ی بنكه و باره‌گاكانی حزبوڵا بووه، ئامانجیان ئه‌وه بووه پێش به هه‌ر جۆره جووڵه و ژیانه‌وه‌یه‌كی حزبوڵا بگرن.
به‌گوێره‌ی ''عه‌ره‌بیه'' ئه‌و روونی كرده‌وه، هێزه‌كانی له‌شكری 300ی سوپای ئیسرائیل، له میانه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان له ناوچه‌ی ''جه‌به‌ل به‌لات''، توانیویانه كۆمه‌ڵێك كۆگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شوێنی هه‌ڵدانی هاوه‌نی حزبوڵا له‌ناو ببه‌ن.
وه‌ك خراوه‌ته روو، جگه له‌و زیانه زۆره‌ی به‌ر حزبوڵایان گه‌یاندووه، له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵێك شوێنی نهێنیی ئه‌و رێكخراوه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه كه له چوارچێوه‌ی رێوشوێنێكی ته‌ناهی له‌ناو بران.
هه‌ر له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل، كۆگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینی دۆزرایه‌وه كه تایبه‌ت بووه به‌كۆگه‌كردنی چه‌ك و به گوته‌ی سوپای ئیسرائیل ئه‌و كۆگه‌یه‌ش به ته‌واوی له‌ناو برا.