بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ناخوازێت فه‌له‌ستینییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه ده‌ربكات، ئامانجی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بریتییه له ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاهێنان به هه‌ر جۆره ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حه‌ماس.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه یسرائیل گاتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، باسی له دامه‌زراندنی شارێكی مرۆڤدۆستانه له باشووری كه‌رتی غه‌زه كرد كه رێك له شوێنی شارۆچكه‌ی وێرانبووی ره‌فه‌ح داده‌مه‌زرێت، داواكارییه‌ك كه ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له به‌رانبه‌ر په‌یامنێران و رۆژنامه‌نووسان له واشنتن گوتی، ''هیچ كه‌سێك فه‌له‌ستینییه‌كان ناچار ناكات غه‌زه جێبهێڵن، بمێننه‌وه یان بۆ شوێنێكی تر بچن، ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بوو ئه‌وا ده‌توانن به ویستی خۆیان غه‌زه به‌جێ بهێڵن، ئه‌گه‌ر نا با بمێننه‌وه.''
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆمه‌ڵێك ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌یه، سه‌ره‌كیترینیان ئازادكردنی بارمته‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی حه‌ماسه و تره‌مپیش هاوشێوه‌ی ئیسرائیل به‌دوای رێككه‌وتنه، به‌ڵام نه‌ك به هه‌موو نرخێك.
پێویسته بگوترێ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكایه و باس و خواستی رێككه‌وتنی نێوا حه‌ماس و ئیسرائیل و كۆتاهێنان به جه‌نگ گه‌رمه.