مانگێكه حووسییه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان په‌ره پێداوه و ته‌نیا له پێنج رۆژی رابردوودا، دوو كه‌شتی و له ماوه‌ی مانگێكدا چوار كه‌شتییان نوقمی ئاو كردووه.
دوێنێ به فه‌رمی رایان گه‌یاند كه كه‌شتییه‌كی بازرگانییان له ده‌ریای سوور نوقم كردووه، كه‌شتییه‌ك كه پێوه‌ندیی به به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیله‌وه هه‌بوو. حووسییه‌كان گوتیان ئه‌و كه‌شتییه‌ی كردیانه ئامانج ده‌یویست به‌ره‌و ئیسرائیل بڕوات.
له سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه 10 كه‌س رزگاریان بووه، به‌ڵام چاره‌نووسی 15 كه‌سی تر دیار نییه و گومان ده‌كرێ رفێنرابن.
یه‌كشه‌می رابردووش كه‌شتیی ''مه‌جیك سیز'' له ده‌ریای سوور له‌لایه‌ن حووسییه‌كان كرایه ئامانج و ڤیدیۆی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كه له میدیاكان بڵاو كرایه‌وه، 22 سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كی تر كه له نزیك رووداوه‌كه بوو رزگار كران.
ئه‌مه دووه‌م كه‌شتییه كه حووسییه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نوقمی ئاو ده‌كه‌ن و له‌وه‌ته‌ی یه‌ك مانگی رابردوو، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر 70 كه‌شتی كه له ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن تێپه‌ڕیون و به گشتی چوار كه‌شتییان نوقم كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه.
حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێران پاڵپشتی ده‌كرێن، رایان گه‌یاندووه هه‌ر كاتێك ئیسرائیل وازیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان هێنا، ئه‌وا ئه‌وانیش هێرشه‌كانیان ده‌وه‌ستێنن.