سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له یه‌مه‌نه‌وه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا و به‌ره‌و پایته‌خت به‌ڕێوه‌بوو، به‌ڵام توانییان تێكیبشكێنن.
جێی باسه به‌ر له گه‌یشتنی مووشه‌كه‌كه به ئاسمانی ئیسرائیل، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له چه‌ند شارێكی وڵاته‌كه لێ درا و داوا له خه‌ڵك كرابوو به‌ره‌و په‌ناگه‌كان بڕۆن.
ئه‌و هێرشه‌ی حووسییه‌كان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بوه‌ستێنرێن و دوای ئه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه له‌ناو برا، دووباره ده‌ست به گه‌شته‌كان كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه سوپای ئیسرائیل له رێگه‌ی ده‌یان فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ژماره‌یه‌ك له به‌نده‌ره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.
له به‌رانبه‌ردا حووسییه‌كانیش ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆریان به كه‌شتییه بازرگانییه‌كان گه‌یاندووه و لانی كه‌م 70 كه‌شتییان كردووه‌ته ئامانج.
دوێنێ حووسییه‌كان به فه‌رمی رایان گه‌یاند كه كه‌شتییه‌كی بازرگانییان له ده‌ریای سوور نوقم كردووه، كه‌شتییه‌ك كه پێوه‌ندیی به به‌نده‌ره‌كانی ئیسرائیله‌وه هه‌بوو. حووسییه‌كان گوتیان ئه‌و كه‌شتییه‌ی كردیانه ئامانج، ده‌یویست به‌ره‌و ئیسرائیل بڕوات.
له سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتییه‌كه 10 كه‌س رزگاریان بووه، به‌ڵام چاره‌نووسی 15 كه‌سی تر دیار نییه و گومان ده‌كرێ رفێنرابن.
یه‌كشه‌می رابردووش كه‌شتیی ''مه‌جیك سیز'' له ده‌ریای سوور له‌لایه‌ن حووسییه‌كان كرایه ئامانج و ڤیدیۆی نوقمبوونی كه‌شتییه‌كه له میدیاكان بڵاو كرایه‌وه، 22 سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كی تر كه له نزیك رووداوه‌كه بوو رزگار كران.
ئه‌مه دووه‌م كه‌شتییه كه حووسییه‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نوقمی ئاو ده‌كه‌ن و له‌وه‌ته‌ی یه‌ك مانگی رابردوو، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر 70 كه‌شتی كه له ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن تێپه‌ڕیون و به گشتی چوار كه‌شتییان نوقم كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه.
حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێران پاڵپشتی ده‌كرێن، رایان گه‌یاندووه هه‌ر كاتێك ئیسرائیل وازیان له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان هێنا، ئه‌وا ئه‌وانیش هێرشه‌كانیان ده‌وه‌ستێنن.