له ناوچه‌ى حوسێنییه‌ى باكورى به‌غدا له به‌نزیخانه‌یه‌ك، گه‌نجێكى ته‌مه‌نى 16 ساڵ له‌سه‌ر سێ هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ كارمه‌ندى به‌نزیخانه‌كه ده‌بێت ده‌مه‌قاڵێیان، كارمه‌نده‌كه ده‌مانچه‌كه‌ى ده‌رده‌هێنێ و ده‌یكوژێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ى ته‌مووز، له ناوچه‌ى حوسێنییه‌ى باكورى به‌غدا له به‌نزیخانه‌ى زهوور، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ به ناوى حوسێن ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندى به‌نزیخانه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان له‌سه‌ر سێ هه‌زار دینارى پاره‌ى به‌نزین و دواتر ده‌كوژرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ند گه‌نجێك له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه وه‌ستاون و ده‌بێته شه‌ڕیان، یه‌كسه‌ر كارمه‌نده‌كه ده‌مانچه‌كه‌ى ده‌رهێنێ و حوسێن ده‌كوژێت.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌دواى بكوژه‌كه ده‌گه‌ڕێن و تا ئێسته نه‌یانگرتووه.
ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه به‌رپرسانى عێراق باسى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ئه‌و دیارده‌یه كۆنترۆڵ بكه‌ن.