وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هەرگیز رێ نادەین ئێران دووبارە ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان

:: PM:04:06:10/07/2025 ‌
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رای گەیاند  ئێران هەموو هەوڵێکی خۆی بەگەڕ خستووە تا لە هەر رێگایەکەوە بۆی دەکرێت تواناکانی خۆی ببووژێنێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن هەستێتەوە و  دووبارە ببێتەوە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.

یسرائیل گاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل  ئاماژەی داوە کە دوژمن خەریکە لەو زیانانە دەکۆڵێتەوە کە لە جەنگی 12 رۆژە بەری کەوتووە و ئەوجا دەیەوێت خۆی رێک بخاتەوە، بەڵام ئیسرائیل دەبێت هەنگاوەکانی خۆی زۆر قایمتر بکات و هەموو دەرگاکانی دووبارە بوون بە هەڕەشەی لەسەر دابخات.

ئەو روونی کردەوە ئێرانییەکان لە هێز و توانای ئیسرائیل تێدەگەن و ئەگەر هێرشیان نەکردبایە سەر ئێران و بەم شێوەیە لاوازیان نەکردبا، هەڕەشەی ئەتۆمی وەک چەقۆ لەسەر ملی ئیسرائیل راگیرابوو.

پێویستە بگوترێ ئیسرائیل لە 13ی مانگی حوزەیران هێرشی کردە سەر ئێران و لە ماوەیەکی کورتدا دەیان فەرماندە و زانای ئەتۆمیی ئێرانی لەناو برد. جەنگەکە 12 رۆژی خایاند و زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی ئەتۆمی و مووشەکیی وڵاتەکە گەیاند و ئاسمانی ئێران بە تەواوی کەوتە ژێر دەستی ئیسرائیل.



وشە - سلێمان تاشان