دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا،
نامه‌یه‌كی میلانیای هاوسه‌ری راده‌ستی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا كرد. نامه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئالاسكا به پوتین دراوه و پێوه‌سته به ره‌وشی منداڵانی ئۆكراینی رفێنراو له‌لایه‌ن رووسیاوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی ئاب، دوو به‌رپرسی كۆشكی سپی به رۆیته‌رزیان گوتووه، میلانیا نامه‌یه‌كی بۆ پوتین نووسیوه و تره‌مپیش دوێنێ له ئالاسكا پێی داوه.
ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه به‌وردی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام زۆر له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن میلانیا داوای له پوتین كردووه، رفاندنی منداڵانی ئۆكراینی رابگرێت و رفێنراوان ئازاد بكات.
وا مه‌زنده ده‌كرێت 19 هه‌زار و 500 منداڵی ئۆكراینی بۆ رووسیا گواستراونه‌ته‌وه. كیێڤ كرده‌كه‌ی به تاوانی جه‌نگ و جینۆساید ناو بردووه، به‌ڵام مۆسكۆ گوتوویه‌تی، بۆ پاراستنی منداڵه‌كان له بازنه‌ی جه‌نگ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
له ساڵی 2023دا دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانی گرتنی بۆ پوتین ده‌ركرد، به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر رۆنرابوو، پێوه‌ندی به منداڵه‌كانه‌وه هه‌بوو.
میلانیا به بنه‌چه خه‌ڵكی سلۆڤینیایه و هه‌ر له‌وێ له دایك بووه. ئه‌و له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیاوه پاڵپشتیی كیێڤ ده‌كات.
ئۆكراینییه‌كان و به‌شێك له كۆمارییه‌كان، سوپاسی میلانیان كردووه له به‌رانبه‌ر فشار خستنه‌سه‌ر پوتین بۆ راگرتنی شه‌ڕ.