ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوودا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى گرژییه‌كانى سلێمانى نه‌درێت، ئه‌وا ئه‌گه‌رى هه‌یه میلیشیاكان هه‌وڵى تێكده‌رانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى شاره‌كه تێكبده‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئاب، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوزى ئیماراتى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا و فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى میلیشیاكان و ئێران ئه‌و ململانێیه‌ى له ناو یه‌كێتى هه‌یه بقۆزنه‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى راگه‌یاندووه، "له به‌غداوه ناوبژیوانى هه‌یه، چونكه بافڵ هاوپه‌یمانى له‌وێ هه‌یه، ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌غدا به بێلایه‌نى دێنه ناو بابه‌ته‌كه‌وه له لایه‌نى ئاشته‌واییه‌وه" هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێ، "محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به پێچه‌وانه‌ى میلیشیاكان كه ده‌یانه‌وێ شه‌ڕى ناوخۆ له سلێمانى هه‌ڵبگیرسێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به دوورى نازانێ ئێران راسته‌وخۆ میلیشیاكان هان بدات، بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو چاره‌سه‌ر بكرێت. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "گرتنى لاهور بابه‌تێكى مه‌ترسیداره به سه‌ر یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، به تایبه‌ت لاهور هه‌ژموونێكى گرنگى له سلێمانى هه‌یه و كه‌سێكى ئاسایی نییه، بۆیه گرتنه‌كه‌ى لێكه‌وته‌ى مه‌ترسیدارى ده‌بێت ئه‌گه‌ر به زوویى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".