پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمەتباری هێرشێکی چەقۆیی دەستگیر دەکەن. سەرچاوە: AFP
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئاب، پێگه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی رای گه‌یاند، فرێدرێك مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رێنوێنییه‌ك هه‌ڵده‌په‌سێرێت كه له رێیه‌وه په‌نابه‌ران ده‌ستیان به‌ر له ناردنه‌وه‌یان، ده‌ستیان به پارێزه‌ر ده‌گه‌یشت.
رێنوێنییه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی ئه‌ڵمانییه‌وه ده‌رچووبوو، مه‌به‌ستیش لێی درێژه‌دان بوو به ماوه‌ی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دوای ده‌رچوونی بڕیاری ناردنه‌وه‌یان.
پرسی درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له ئه‌ڵمانیا پرسێكی گه‌رمه، چونكه ساڵی پار په‌نابه‌ره ره‌تكراوه‌كان چه‌ندان كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له وڵاته‌كه ئه‌نجام دا.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لێكسانده‌ر ترۆم په‌رله‌مانتاری حزبی كریستیانه دیموكراته‌كان رای گه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران خێراتر بكرێت، به‌ڵام زۆرجار بۆمان ناچێته سه‌ر، چونكه به‌ربه‌ستی یاسایی و كرداریی هه‌یه و هه‌روه‌ها په‌نابه‌ره رهتكراوهكانیش خۆیان ده‌شارنه‌وه."
ترۆم پێی وایه دابینكردنی پارێزه‌ر بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بڕیاری ناردنه‌وه‌یان ده‌رچووه، بارێكی گرانه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی ئه‌ڵمانیاوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پیته‌ر فاهلبوش كه پارێزه‌رێكی كۆچبه‌رانه، هه‌وڵه یاساییه‌كه‌ی به هه‌وڵێكی پۆپۆلیستی ناو برد.
ئه‌و گوتی، "زیاتر له دوو هه‌زار و 600 كه‌یسی په‌نابه‌ری رهتكراوهم وه‌رگرتووه كه نیوه‌یان به نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون."
پارێزه‌ره‌كه گوتی، ئه‌و په‌نابه‌رانه له بارودۆخێكی وه‌هادا پێویستیان به پارێزه‌ره، چونكه به نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.