تۆم باراک. سەرچاوە: Getty Images
له دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سوه‌یدای درووزنشین، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی گفتوگۆكانی دیمه‌شق و كورد گۆڕاوه، ئێسته زیاتر له نیگه‌رانییه‌كانی كورد تێده‌گات و ده‌ڵێت، ده‌بێت پێكهاته‌كان له مه‌ترسیی ئیسلامیی سیاسی به‌دوور بن.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست دوێنێ شه‌موو 23ی ئاب بڵاوی كرده‌وه،
تۆم باراك دوای كوشتارگه‌كه‌ی سوه‌یدا سه‌رنجی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی سووری گۆڕاوه، ئێسته ده‌یه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بژارده‌یه دابین بكرێت.
مانگی رابردوو باراك به ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی گوت، "فیدراڵی نا، به‌ڵام شتێكی نزیك له‌وه كه هه‌موو كه‌سێك بتوانێت شكۆ و كولتووری و زمانی خۆی بپارێزێت، هه‌روه‌ها ترسی ئیسلامی سیاسیی له‌سه‌ر نه‌بێت. وابزانم هه‌موو پێیان وایه پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوتر بدۆزینه‌وه."
چه‌كدارانی نزیك له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا، له ماوه‌ی رابردوودا دووجار كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه. به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له مانگی ته‌مووز له سوه‌یدای درووزنشین، زیاتر له هه‌زار و 265 كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان درووز بوون. پێشتریش له مانگی ئادار چه‌كدارانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له كه‌ناراوه‌كانی سووریا، زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سیان له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
شه‌رع خه‌تای كۆمه‌ڵكوژیی عه‌له‌وییه‌كانی خسته ئه‌ستۆی پاشماوه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، له‌باره‌ی دروزه‌كانیش گوتی، به‌هۆی ده‌ستوه‌دانی ئیسرائیل وایان لێ هات.
شه‌رع داوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی هاوشێوه‌ی رژێمی رووخاوی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستوورێكی كاتی په‌سند كردووه كه تێیدا هاتووه، سووریا وڵاتێكی عه‌ره‌بییه و سه‌رۆكه‌كه‌ی سوننه‌یه‌كی عه‌ره‌به، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی پێكهاته‌كانی و به تایبه‌ت كوردی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌م رووه‌وه باراك زۆرجار وه‌ك پاڵپشتیكه‌ری شه‌رع ده‌رده‌كه‌وت، ده‌یگوت هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له تێكه‌ڵبوون به سوپای سووریا خاوه خاو ده‌كات، سووریا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ی ببات.
ئه‌م پاڵپشتییه‌ش وای كردبوو شه‌رع مرخی لێ خۆش بكات. مانگی رابردوو گوتی، "هه‌ندێك خه‌ڵك ئاره‌زوویان هه‌یه سووریا دابه‌ش بكه‌ن و كانتۆن دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م شته له ڕووی لۆجیكی و سیاسی و عه‌قڵانییه‌وه مه‌حاڵه."
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه شه‌رع ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، به‌ڵام به هۆی پاشخانه تیرۆرستییه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی به‌مدواییانه، نه‌یتوانیوه پێكهاته‌كانی وه‌ك كورد و درووز و كریستیان و عه‌له‌وی رازی بكات ره‌وایی بده‌ن به حكوومه‌ته‌كه‌ی. بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كان له سه‌ره‌تای مانگی ئاب كۆنفرانسێكیان به‌ست و داوای لامه‌ركه‌زییان كرد.