زوهێر فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى عێراق ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه شیعه‌كان داوایان له په‌رله‌مانتارانى خۆیان كردووه، واز له یاساى حه‌شدى شه‌عبى بێنن و به‌مه‌یش داواكاریى مه‌رجه‌عییه‌تى باڵاى شیعه وه‌ك پاساوێك به‌كار ده‌هێنین.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ى ئاب، زوهیر فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى عێراق، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه شیعه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى میلیشیایان هه‌یه، داوایان له په‌رله‌مانتارانى خۆیان كردووه واز له یاساى حه‌شدى شه‌عبى بهێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "پێشتر 100 په‌رله‌مانتارى شیعه واژوویان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساكه كۆ كردبووه‌وه، به‌ڵام وا دیاره داوایان لێ كراوه واز له یاساكه بهێنن".
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى ده‌كاته‌وه، لایه‌نه شیعه‌كان دوو پاساویان هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه و دووه‌م پاساوى ئه‌وه‌یه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه چه‌ندان جار داواى كردووه، چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
ماوه‌ى دوو مانگه لایه‌نه شیعه‌كان له هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى یاساى حه‌شدى شه‌عبین كه له په‌رله‌مانى عێراق دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن، به هۆى ترس له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كان له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى كورد و سوننه‌وه.