حووسییه‌كان رای ده‌گه‌یه‌نن كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، سێ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه. ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، یه‌ك مووشه‌ك به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هاوێشتراوه و ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئهیلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، له‌لایه‌ن حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه مووشه‌كێك ئاراسته‌ی خاكه‌كه‌یان كراوه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته خاكی ئیسرائیل. حووسییه‌كانی ده‌ڵێن له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا سێ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و ئامانجه‌كانیان پێكاوه.
حووسییه‌كان ده‌ڵێن، ئێواره‌ی دوێنێ دوو مووشه‌كی بالیستییان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه، یه‌كیان له جۆری "فه‌له‌ستین 2" و ئه‌وی تریان له جۆری "زولفوقار" بووه. دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوی ئامانجه‌كانی خۆیان پێكاوه.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێن كه مووشه‌كێكیش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی یافای ئیسرائیل كراوه، له‌و چالاكییه‌یان ئامانجی هه‌ستیاری ئیسرائیلیان پێكاوه. بێ ئه‌وه‌ی باس هه‌ستیاریی ئامانجه‌كه روون بكه‌نه‌وه. ته‌نیا دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه له هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن.