كه‌ناڵى به‌غدادیه تۆمارێكى ده‌نگى به ناوى سوودانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "ئه‌وه له عه‌قڵى خه‌ڵك بچه‌سپێنن ئه‌گه‌ر جارى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى من نه‌بێت ئه‌وا عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سفر".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى
كه‌ناڵى به‌غدادیه تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكردووه‌ته‌وه، گوایه تۆمارى ده‌نگى دزه‌پێكراوى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقە، باس له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دووه‌مى خۆى ده‌كات و داوا له لایه‌نه‌كه‌ى تر ده‌كات كه قسەی له‌گه‌ڵ كردووه و نەزانراوه كێیه، ئه‌وه له عه‌قڵى خه‌ڵك بچه‌سپێنن ئه‌گه‌ر سوودانى نه‌بێته‌وه سه‌رۆك ئه‌وا هه‌موو شتێك ده‌بێت به سفر.
هەروەها له تۆماره‌كه‌دا ئه‌وه روون نییه، پێوه‌ندى ته‌له‌فۆنییه یان له كۆبوونه‌وه تۆمار كراوه
له تۆماره ده‌نگییه‌كه كه گوایه سوودانییه، ده‌ڵێ، "هه‌ڵمه‌تێك بۆ راى گشتى بكرێت، كه خه‌ڵك له خۆشگوزەرانى ده‌ژى بیست ساڵه خه‌ونى پێوه ده‌بینى. بارودۆخى عێراق 180 پله گۆڕاوه ده‌بێت خه‌ڵك بزانێ ئه‌گه‌ر بۆ جارى دووه‌م من نه‌مێنمه‌وه ئه‌وا عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سفر. ئینجا خۆشگوزەرانى و خزمه‌تگوزارى و مووچه نابێت، بژێویش وه‌ك ئێسته نابێت كه خه‌ڵك تێیدا ده‌ژیت"
له كۆتاییدا ده‌ڵێ، "ده‌مه‌وێ ئه‌و بیرۆكه‌یه له عه‌قڵى خه‌ڵك بچه‌سپێنرێت".
تا ئێسته هیچ لایه‌نێكى فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌و تۆماره ده‌نگییه نه‌داوه، "وشه"یش "له دروستى تۆماره‌كه" دڵنیا نییه. به‌ڵام كه‌ناڵى به‌غدادیه كه‌ناڵێكى ناسراوى عێراقه و نزیكه‌ى 20 ساڵه دامه‌زراوه.