له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بووه، زۆرینه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیر ده‌كه‌نه‌وه وڵاته‌كه‌یان جێ بهێڵن. له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته زیاتر له 600 بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی و پڕۆژه‌یاسا دژی هاوڕه‌گه‌زخوازان له ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، تره‌مپ رای گه‌یاندووه كه ته‌نیا ره‌گه‌زی نێر و مێ له ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات خه‌ڵكی
هاوڕه‌گه‌زخواز و رهگهزگۆڕاوی له هێڵی سه‌ربازی و وه‌رزش دوور خستووه‌ته‌وه. له مانگی پێنجیش ویلایه‌تی ئۆتا بووه یه‌كه‌م ویلایه‌ت كه به یاسا هه‌ڵدانی ئاڵای LGBTQ له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومی و قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه كرد.
ئێسته زۆر له ئه‌مه‌ریكییه هاوڕه‌گه‌زخواز و رهگهزگۆڕاوهكان بیر له كۆچكردن به‌ره‌و كه‌نه‌دا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێیه‌ش ئه‌وه‌نده ئاسان نییه بۆیان.
دادگاكانی كه‌نه‌دا رووبه‌ڕووی لێشاوێك له كۆچبه‌رانی هه‌موو دنیا بوونه‌ته‌وه، بۆیه هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به زه‌حمه‌ت له‌وێ وه‌رده‌گیرێن.