ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل. سەرچاوە: روەیتەرز
ئیسرائیل كاتز هۆشداریی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیی به‌هێز له غه‌زه دا و گوتی، ئه‌گه‌ر حه‌ماس بارمه‌ته‌كان ئازاد نه‌كات، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ته‌واوی شاره‌كه وێران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئهیلوول، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، "ئه‌مڕۆ زریانێكی به‌هێز ئاسمانی غه‌زه ده‌گرێته‌وه و بنمیچی تیرۆر ده‌ڕمێت."
كاتز په‌یامه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی X بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه، "ئه‌مه دوایه‌مین هۆشدارییه بۆ بكوژ و بهدمامهڵهكاره سێكسییه‌كانی حه‌ماس له غه‌زه و هۆتێله گرانبه‌هاكانی ده‌ره‌وه: بارمته‌كان ئازاد بكه‌ن و چه‌كه‌كانتان دابنێن، ئه‌گه‌رنا غه‌زه له‌ناو ده‌چێت و خۆشتان ورد و خاش ده‌بن."
سوپای ئیسرائیل زۆربه‌ی زۆری باڵه‌خانه و ماڵه‌كانی غه‌زه‌ی داڕماندووه. هه‌ر له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌ك به یه‌كجاری خاپوور كراون.
ته‌لئه‌بیب له ماوه‌ی رابردوودا به چڕی بۆردمانی غه‌زه ده‌كات، چونكه خه‌ریكه سه‌رباز ده‌نێرێته ته‌واوی شاره‌كه و به یه‌كجاری داگیری ده‌كات.
خه‌ڵكی غه‌زه پێیان گوتراوه بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی كه‌رته‌كه بڕۆن، به‌ڵام ئه‌وێش بۆردمانی تێدا ده‌كرێت.
هێرشه ئاسمانی و زه‌وینییه‌كانی ئیسرائیل، زیاتر له 63 هه‌زار كه‌سی له غه‌زه كوشتووه. هێرشه‌كان دوای په‌لاماری حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستیان پێ كردووه.