ئاژانسێكی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی كوژراوانی ئیسرائیل له جه‌نگی غه‌زه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كردووه تا ئێسته، پشتی به به‌یاننامه‌كانی سوپای ئیسرائیل به‌ستووه له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی.
پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئهیلوول، ئاماره نوێیه‌كه‌ی كوژراوانی ئیسرائیلی له ئاژانسی "فرانس پرێس" وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه تا ئێسته، پشتی به به‌یاننامه‌كانی سوپای ئیسرائیل به‌ستووه له‌باره‌ی زیانه مادی و گیانییه‌كانی. بۆیه ده‌ڵێ جیا له برینداران، 904 سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌و جه‌نگه‌دا كوژراون.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌ناو كوژراوه‌كاندا 468 سه‌رباز له‌وه‌ته‌ی هێرشی وشكانیی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس له غه‌زه له 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 ده‌ستی پێ كردووه، له‌و كه‌رته‌دا كوژراون. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كوژرانی چوار سه‌ربازی تری ئیسرائیلی له غه‌زه هاته راگه‌یاندن.
سوپای ئیسرائیل له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌و چوار سه‌ربازه‌ی رای گه‌یاند، به‌هۆی بۆمبێك بووه كه به تانكه‌كه‌یان ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌ویش له باكوری غه‌زه. به‌ڵام سوپا ته‌نیا ناوی سێ سه‌ربازی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوی چوارهمیانی ئاشكرا نه‌كردووه. ئه‌وانیش ره‌قیب ئوری لامید /20 ساڵ/، ره‌قیب گادی كوتال /20 ساڵ/ و ره‌قیب ئه‌میت ئه‌رییه ریگیف /19 ساڵ/ بوون.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023 به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكۆسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی نزیكه‌ی 60 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 120 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.
له 15ی كانوونی دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل به ناوه‌ندگیریی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا و میسر، ئاگربه‌ستیان ڕاگه‌یاند و ده‌بوو بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام كێشه كه‌وته ئاگربه‌سته‌كه و تا ئێسته‌یش هێرشی ئیسرائیل به‌رده‌وامه و دۆخی ژیانی دانیشتووانی كه‌رته‌كه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و برسێتی به رژدی به‌رۆكی گرتوون.