ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی میدیایی ئاشكرایان كرد، واشنتن ڤیزه‌ی داوه‌ته ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نیویۆرك بكات و وێڕای پێشكه‌شكردنی وتار له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چاوی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت.
بڕیاره گه‌شته‌كه له‌م مانگه‌دا بكرێت و له 21 تا 25ی ئهیلوول، به‌شداریی 82همین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
له‌وه‌ته‌ی 60 ساڵی رابردوو، هیچ سه‌رۆك كۆمارێكی سووریا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتاری پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌حمه‌د شه‌رع دوای ئه‌و ماوه درێژه، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌بێت وتار پێشكه‌ش بكات.
له 14ی ئایاری ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپ له ریاز، چاوی به ئه‌حمه‌د شه‌رع كه‌وت و دوای 25 ساڵ یه‌كه‌م جار بوو سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكێكی سووریادا كۆ ببێته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌د و به‌شار ئه‌سه‌د له دژی سووریا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.